عەلی قازی کۆچی دوایی کرد▪️ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، عەلی قازی، ناسراوی بە کوڕی رەش، تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان، لە تەمەنی ٨٩ ساڵی و لە شاری بۆنی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.▫️عەلی قازی، لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.▫️لە کاتی رووخانی کۆمار و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەدی باوکی تەمەنی ١٣ ساڵ بووە. ▫️چەند ساڵێک پاش رووخانی کۆماری کوردستان چووە ئەڵمان و چەند ساڵ بوو لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوو. + نوشته شده در ساعت توسط خالد | بخوانید, ...ادامه مطلب